حکوومەتی عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی درەوەی ئیدارەی هەرێم بەدوای نەوتدا دەگەڕێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە رایگەیاند حکوومەتی عێراق لەناوچە کێشە لەسەرەکاندا بەدوای نەوتدا دەگەڕێت.

کوردپرێس:

بەگوێرەی قسەکانی حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەفتەی داهاتوو واژۆی گرێبەستەکانی گەڕی پێنجەمی مۆڵەتی نەوتی واژۆ دەکرێن کە تایبەتن بە مۆڵەتی دۆزینەوە و گەشەپێدان لە شەش کێڵگە و ناوچە لە ناوچە سنوورییەکانی سێ پارێزگا کە سێ لە گرێبەستەکان لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی پارێزگای دیالەن.

وەزارەتی نەوت ئەو شەش کێڵگە و ناوچانەی بڵاوکردووەتەوە کە گرێبەستەکان دەیانگرێتەوە و ئەمانەن:

1- دۆزینەوە و گەشەپێدان و بەرهەمهێنانی ناوچەی نەوتخانە لە پارێزگای دیالە و رەوانەکردنی بۆ کۆمپانیای جیۆجیدی چینی.

2- گەشەپێدان و بەرهەمهێنانی کێڵگەی حەوێزەی نەوتی لە پارێزگای میسان و رەوانەکردنی بۆ کۆمپانیای جیۆجیدی چینی.

3- گەشەپێدان و بەرهەمهێنانی کێڵگەی سەندیبادی نەوتی لە پارێزگای بەسرا و رەوانەکردنی بۆ کۆمپانیای یو ئەی جی چینی.

4- گەشەپێدان و دۆزینەوەی کێڵگەکانی گڵابات لە پارێزگای دیالە و رەوانەکردنی بۆ کۆمپانیای نەوتی هیلالی ئیماراتی.

5- گەشەپێدان و بەرهەمهێنانی کێڵکەگانی ئینجانە لە پارێزگای دیالە و رەوانەکردنی بۆ کۆمپانیای نەوتی هیلالی ئیماراتی.

6- دۆزینەوە و گەشەپێدان و بەرهەمهێنانی ناوچەی "خضر الماء" لە پارێزگای بەسرە و رەوانەکردنی بۆ کۆمپانیای نەوتی هیلالی ئیماراتی.

News ID 7704

Your Comment

You are replying to: .
captcha