بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، " لە 24 کاتژمێری رابردوودا هێزەکانیان ژمارەیەک ئۆپراسیۆنیان ئەنجام داوە و تیایدا 12 چەکداری داعش کوژراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئۆپەراسیۆنەکە بە مەبەستی پاراستنی زیارەتکارانی رۆژی شەهیدکردنی ئیمام کازم کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، کراوە و ئەرک و بەرپرسیاریەتی هێزەکان بەگوێرەی شوێنەکان دیاری کراوە.
Your Comment