بوومەلەرزەکەی تورکیا تەنگژەیەکی گەورەیە لەبەردەم درێژەی ژیانی سیاسیی ئەردۆغان

بەشی جیهان- ژمارەیەک لە شرۆڤەکاران لەو بڕوایەدان کە بوومەلەرزە کوشندەکەی تورکیا ئاستەنگێکی گەورەی بۆ بەردەوامیی ژیانی سیاسیی ئەردۆغان دروست کردووە، کە تەنیا بە خزمەتگوزاریی دروست بۆ کەس و کاری قوربانیان قەرەبوو دەکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە کوشندەکەی هەفتەی ڕابردوو لە تورکیا لە ٤٠ هەزار کەس نزیک دەبێتەوە. یەکێک لە هۆکارەکانی بەرز بوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان، لەبەرچاو نەگرتنی ستانداردی بیناسازی بووە لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکاندا، کە لەلایەن بەڵێندەرانی نزیک لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا دروستکراون.

ژمارەیەک لە شرۆڤەکارانی سیاسی تورکیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە تەنانەت پێش بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە پێگەی سیاسی ئەردۆغان بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسانی ئابووری لاواز بووبوو و هۆشدارییان داوە کە ڕوودانی ئەم بوومەلەرزە ژیانی سیاسی ناوبراوی ئەوەش لە سەروبەندی بەرڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتی و سەرۆک کۆماری لە تورکیا ڕووبەڕووی تەحەدایەکی گەورە کردۆتەوە.

سۆنەر جاگپتای، شرۆڤەکاری پرسەکانی تورکیا لە پەیمانگای واشنتۆن و نووسەری چەند کتێبێک سەبارەت بە ئەردۆغان، بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی ڕاگەیاندووە، بوومەلەرزەکە و لێکەوتەکانی دەبێتە چاڵێنجێکی گەورە لەبەردەم ئەردۆغان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، چارەسەرکردنی ئەم تەنگژە بەسراوە بە ئاستی خزمەتگوزاری بە خەڵکی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکە و زیاتر نەبوونی ژمارەی قوربانییان و بەردەوامبوونی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان.

تیموتی ئەش شرۆڤەکاری پەیمانگای "بلو بی" بڕوای وایە نەهێشتنی ئەم تەحەدایە لەبەردەم ئەردۆغاندا تەنها بەسراوە بە شێوازی بەفریاچوونی خەڵکی لێقەوماوەوە؛ ئەگەر خزمەتگوزارییەکە لە ئاستێکی بەرزدا بێت خەڵک دەنگەکانیان بە حزبی دەسەڵاتدار و ئەردۆغان دەدەن و ئەگەریش لە خزمەتگوزارییەکان ناڕازی بن ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت.

News Code 7700

Your Comment

You are replying to: .
captcha