ئاماری مردن به‌هۆی بوومه‌له‌رزه بەر فراوانەکەی سووریا و تورکیاوە‌ گه‌یشته زیاتر لە‌ 44 هه‌زار که‌س

بەشی تورکیا- دواین ئاماری قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ری ده‌خات، تا ئێسته‌ سه‌رووی 44 هه‌زار که‌س له‌ هه‌ردوو وڵاتی تورکیا و سووریا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و سه‌رووی 105 هه‌زار که‌سیش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماوەی 10 ڕۆژە بوومه‌له‌رزه‌که‌ ڕووی داوه‌ و هێشتا هه‌واڵی رزگارکردنی که‌سانێک له‌ ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌کان بڵاو ده‌کرێته‌وه‌، تا کات زیاتر تێپه‌ڕێت، ئومێدی زیندوومانه‌وه‌شیان که‌متر ده‌بێته‌وه‌. هاوکات له‌گه‌ڵ لابردنی داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌کان، ژماره‌ی قوربانییان زیاتر ده‌بێت و پێشبینی ده‌کرێ له‌و ژماره‌یه‌ زۆر زیاتر بێت که‌ راگه‌یه‌نراوه‌.

رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بڵاوی کرده‌وه‌، له‌ سووریا تا ئه‌م ساته‌ هه‌شت هه‌زار و 814 که‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ وڵاته‌كه‌ی به‌ بووله‌مه‌رزه‌ مردوون به‌ 35 هه‌زار و 418 كه‌س راگه‌یاندووه‌، سه‌رووی 13 هه‌زار برینداریش هێشتا له‌ ژێر چاودێری و چاره‌سه‌ركردندان.

News Code 7698

Your Comment

You are replying to: .
captcha