بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە ئەمڕۆ لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، گەریلا بڕیاری داوە تاوەکوو سوپای تورکیا هێرش نەکات، ئەوان هەموو چالاکییەک رادەگرن و هیچ پەرچەکردار و چالاکییەک لە نێو شارەکان و هیچ شوێنێکی دیکە ئەنجام نادەن.
ناوبراو ئەوەشی خستوەتەڕوو، بوومەلەرزەکە دۆخێکی کارەساتباری خوڵقاندووە لە هەر دوو کوردستانی تورکیا و سووریا و لەم کاتەشدا گەلی کورد لە ناو دۆخێکی سەختدایە، "کارەساتباران و کەسوکاری قوربانیان، ئێمە هەست و ئازارەکانتان هەست پێدەکەین و لەگەڵیاندا دەژین.
هاوسەرۆکی کەجەکە ڕەخنەش لە حکوومەتی تورکیا دەگرێت کە وەک پێویست بەهانای زیانلێکەوتووان نەچووە و لەم بارەیەوە لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "ئاکەپە-مەهەپە لە دەسەڵاتی خۆیاندا پارەیەکی زۆریان کۆکردەوە، هەموو ساڵێک بۆ بوومەلەرزە پارەیان کۆدەکردەوە. بەڵام دەبینین کە ئەو پارەیە لەئارادا نییە. هەموویان بۆ شەڕ خەرج کردوە لەبەر ئەوەی لە رێگەی شەڕەوە بە ملیاران دۆلاریان قازانج کردوە. ئەگەر ئەو پارەیان بۆ گەل خەرج بکردایە، بۆ بوومەلەرزەکە رێکاریان بگرتایەبەر، بۆ ئەوەی تەندروستی و پەروەردەی گەل بەرەوپێشبچوایە، ئەو ئێش و کاولکارییە رووینەدەدا.
بایک باسی لەوەشکردوە، ئەوانەی حکوومەتی تورکیا بەڕێوە دەبەن "هیچ پێویستییەکی گەل بۆ خۆیان بە بنەما ناگرن، هەرگیز ئامانجێکی لەم جۆرە ناگرنەبەر. بۆ ئەوەش پێویستە گەلەکەمان، گەلی کورد، تورک، عەرەب، گەلان لە تورکیا لێپێچینەوە ئەوەیان لەگەڵدا بکەن. هەم لێپێچینەوە بکەن، هەم هاوکارییەکانیان بۆ باڵاترین ئاست بەرزبکەنەوە."
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەریی کەجەکە رایگەیاند، داوا لە هەموو گەریلا و هێزەکانیان دەکات بەهۆی بوومەلەرزەکەی 6ی ئەم مانگەی تورکیا، شەڕ و چالاکییەکانیان دژی سوپای تورکیا رابگرن.
News Code 7679
Your Comment