بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەمبارەوە وتی تیمەکە پزیشکی و پسپۆڕی گەڕانن بەدوای قوربانیانی ژێر داروپەردوو، ئەو تیمە راهێنراون و پسپۆڕن لە کاری خۆیاندا.
شایانی باسە ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی شوبات، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا رایگه‌یاند: بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە، دامودەزگاکانی حکوومەت، وەزارەتی تەندروستی و دەزگای خێرخوازیی بارزانی-م راسپاردوون هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی مانگی سوور بکەن لە هەوڵەکانی فریاگوزاری لە تورکیا و سووریا.
له توویته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، "بۆ ئەم مەبەستە تا ئێستا 3 تیمی فریاگوزاری و 25 ئەمبولانس ئامادەن".
Your Comment