دەبێ یەكێتی بزانێت كە دواخستنی هەڵبژاردن زیانی گەورە لە پێگەی دەدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان داوا دەكات، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی خۆیدا بكرێت و هۆشداریش بە یەكێتی دەدات كە خەڵكی وا لێكی دەداتەوە، یەكێتی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەترسن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد رەشید مەلا، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان بە باسنیوزی ڕاگەیاندووە: "ئەگەر هەڵبژاردن دوابخرێت، زیانی گەورە بە پێگە و جەماوەری یەكێتی دەگات و کاریگەریشی لەسەر دروست دەکات، خەڵکیش وا لێکی دەداتەوە کە ئەم حزبە توانای ئەوەیان نییە هەڵبژاردن بەڕێوە ببەن و لە ئەنجامەکانیشی دەترسن".

ناوبراو هاوكات بە پێویستیشی زانی، یەکێتی کێشە نێوخۆییەکانی خۆی وەلا بنێت، "ئەگەر هەڵبژاردن 100%یش بەدڵی ئەو نەبێت، بەڵام هەر دەبێت لە کاتی خۆیدا بکرێت و ئەم پرۆسەیە بەردەوام بێت، دەبێ ئەوان هەوڵبدەن کێشەکانیان چارەسەر بکەن و رێگری دروست نەکەن بۆ ئەوەی خەڵک باوەڕی بە پرۆسەی هەڵبژاردن بمێنێت".

بە بڕوای دڵشاد رەشید مەلا، لەم هەڵبژاردنەدا بزووتنەوەی گۆڕان پێگەی جەماوەری و کورسییەکانی گۆڕانکاری بەسەردا دێت و کورسییەکانی زیاد دەکات.

News Code 7658

Your Comment

You are replying to: .
captcha