دادگاى هه‌ولێر بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی لاهوور شێخ جه‌نگى دەرکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگاى هه‌ولێر بڕیارێکى له ‌به‌رژه‌وه‌ندیى لاهوور شێخ جه‌نگى ده‌رکرد و ڕایگه‌یاند "لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانه".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای هەولێر بڕیارێکى ده‌رکردوه‌ له‌باره‌ى کێشه‌ ناوخۆییه‌کانى یه‌کێتیه‌وه‌ و بڕیاری داوه‌ کە لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیه ‌و دەتوانێت مومارەسەی کارەکانی خۆی بکات وەک هاوسەرۆک‌.

دادگاكە لە بەرژەوەندیی لاهور شێخ جەنگی بڕیاری داوە بەوەی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتییە هەروەها دادگای هەولێر نوسراوێكی كردووە بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق و لەوێ تەسدیق كراوە و دادگای هەولێر لە بەرژەوەندیی لاهور شێخ جەنگی بڕیاری داوە كە یەكێتی بەناوی "بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی)یەوەیە و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتییە".

هەروەها سه‌رچاوه‌که‌ى نزیک له‌لاهور شێخ جه‌نگى ئه‌وه‌ى ئاشکراکرد، "له‌به‌غداوه‌ لیژنه‌یه‌ک له‌فه‌رمانگه‌ى حزبه‌کان دروستکرابوو بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى یه‌کێتى، ئه‌و لیژنه‌یه‌ سێ پێشنیازى هه‌بوه‌ که‌ له‌ قازانجى لاهور شێخ جه‌نگى بوون، به‌ڵام به‌بێ گوێدانه‌ پێشنیازه‌کانى ئه‌و لیژنه‌یه‌، له ‌پڕێکدا دادگا به‌ قازانجى بافڵ تاڵه‌بانى بڕیارێکى ده‌رکردوه‌".

هه‌روه‌ک سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌شى ڕونکرده‌وه‌، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى نه‌ بڕیاره‌که‌ى هه‌ولێر و نه‌ بڕیاره‌که‌ى به‌غدا کۆتایی نییه‌، به‌ڵام جه‌ختی کرده‌وه‌، "دادگاى هه‌ولێر نووسراوێکى ئاراسته‌ى به‌غدا کردووه ‌و جه‌ختی کردۆته‌وه‌، ئه‌و بڕیاره‌ى ده‌رکراوه‌ دادپه‌روه‌رى تێدا نییه‌".

سه‌رچاوه‌که‌ى نزیک له‌لاهور شێخ جه‌نگى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "ئێمه‌ پێشوازیى له‌بڕیاره‌که‌ى دادگاى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین".

News Code 7646

Your Comment

You are replying to: .
captcha