بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانى تورکیا و وڵاتانى ئەورووپا بڵاویانکردەوە، هەریەکە لە وڵاتانى ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەرەنسا و هۆڵەندا بە هۆی نیگەرانیی لە خراپیى بارودۆخى ئەمنى و هەستکردن بە هەڕەشە، کۆنسوڵخانەى وڵاتەکانیان لە شارى ئەستەنبوڵ داخستووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، کونسوڵخانەى ئەو وڵاتانە لەلایەن حکوومەتى تورکیاوە ئاگادار کراونەتەوە سەبارەت بە جموجوڵ و مەترسی ئەمنی لەسەر کونسوڵخانەکانیان.
لەلایەکى ترەوە کەنەداش پەیامێکی بەپەلەی ئاراستەی هاوڵاتییانی وڵاتەکەى لە تورکیا و کەنەداش کردووە و هۆشدارى داوە سەبارەت بەوەى کە ئەو کەسانەى دەیانەوێت گەشت بۆ تورکیا بکەن، زۆر وریا بن و ئاگادارى خۆیان بن، ئەوەش بەهۆی مەترسى هێرش و دروستبوونى خۆپیشاندان.
بۆچوونی ئێوە