بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دانیشتنی دادگای فیدراڵی عێراق بۆ تاوتوێ کردنی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان لەسەر سکاڵای هەریەکە لە سروه عه‌بدولواحید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، یووسف محه‌مه‌د ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، کاوه عه‌بدولقادر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان، له‌سه‌ر سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان؛ بڕیار بوو ئەمڕۆ بەڕێوە بچێت ئه‌مڕۆش به‌هۆی خراپیی ره‌وشی كه‌شوهه‌واوه دانیشتنه‌كه‌ی بۆ رۆژی 7ی 2ی 2023 دواخرا.
له سکاڵاکه‌دا هاتووه، داوا ده‌که‌ین لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ئەو یاسایە هەڵبوەشێنرێتەوە کە لە 10ی (ئه‌یلول/9)ی 2022 لەلایەن سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووه که یاسای درێژەدانه بە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانی عێراق، بەپێی ئەو یاسایەش ماوەی پەرلەمان درێژکرایەوە بۆ ماوەی ساڵێکی تر، له‌کاتێکدا ئه‌و یاسایه ناکۆکه لەگەڵ مادەکانی 5 و 20ی دەستوور، جگە لەوەی ئەو مافە دەستورییە زەوت دەکات کە لە مادەی 51ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 1ی 1992 ئاماژه‌ی پێکراوه.
Your Comment