دادگای پاریس بڕیاری کۆتایی خۆی لەسەر نەوتی هەرێمی کوردستان دا

بەشی جیهان- دادگای نێودەوڵەتی لە پاریس حوکمی کۆتایی خۆی لەسەر کەیسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگای تورکیاوە دەکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حوسێن، توێژەر لە ناوەندی عێراقی بۆلێکۆڵینەوە و شیکاریە سیاسییەکان لەمبارەوە بە دامەزراوەی میدیایی درەو-ی راگەیاندووە: دادگاکەی نێودەوڵەتی لە پاریس حوکمی کۆتایی خۆیدا لەسەر کەیسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگای تورکیاوە، هەرچەندە هێشتا ووردەکاری حوکمەکە بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن هەواڵی خراپ بۆ هەرێم و تورکیا بەڕێوەبێت و لەبەرژەوەندی عێراق حوکمەکەی دەرکردبێت.

حکوومەتی عێراق لەسەردەمی حەیدەر عەبادیدا لە 2015 کەیسی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەبێ رەزامەندی بەغداد، لە دادگای نێودەوڵەتی لە پاریس سکاڵای لەسەر تورکیا تۆمار کردووە، داوای 26 ملیار دۆلار قەرەبوو لە تورکیا دەکات، کەیسەکە لەسەر ئەوەیە تورکیا رێگای داوە نەوتی هەرێم بە بۆری عێراق لەناو خاکی تورکیاوە بۆ بەندەری جەیهانی بگوازرێتەوە، عادل عەبدولمەهدی 2019 پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراقی وەرگرت، بڕیاری دادگای پاریسی راگرت ‌و دەرفەتێکی نوێی دا بە تورکیا‌ و هەرێمی کوردستان.

دەرچوونی حوکمی دادگای پاریس دوای چەندین ساڵ دواخستن هاوکات بوو لەگەڵ سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پاریس و هاوکات سەردانی کتوپڕی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بۆ ئەنکەرەو کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە کەیسی وزە.

رۆژی چوارشەمەی رابردوو دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری دا بە راگرتنی ناردنی هەر بڕە پارەیەک لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان، لەدوای بڕیارەکەی مانگی شوباتی 2022 بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و غازی هەرێم و ناچارکردن هەرێم بە رادەستکردنی نەوت و غازەکەی بە بەغداد، بڕیارەکەی چوارشەمە قورسترین بڕیاری دادگای فیدراڵی بوو دژی هەرێم، بڕیارێک کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی چواندی بە بڕیارەکانەی دادگای شۆڕش (محکمة الثورە)ی بەعس.

News Code 7625

Your Comment

You are replying to: .
captcha