بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی (بغداد اليوم)ـی راگەیاندوە، ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان دەکرێن کە گوایە بووەتە دەروازەیەک بۆ بردنەدەرەوەی دۆلار، تۆمەتی ناڕاست و بێ بنەمان.
ساماڵ عەبدولرەحمان ئەوەشی خستوەتەڕوو، "لەئێستادا چەندین رێکاری توند لەلایەن دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە گیراونەتەبەر، بەمەبەستی رێگری کردن لە بردنەدەرەوەی دۆلار و دراوەکانی دیکە، هەروەها هەرکەسێکیش بە بردنە دەرەوەی دراوی بیانی تۆمەتبار بکرێت، ئێمە بەگوێرەی رێنماییەکانی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێم مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین".
Your Comment