په‌رله‌مانى كوردستان بۆ كاراكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان كۆ ده‌بێته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاروایه‌ ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی سەرۆکایەتی‌ و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن کۆ ببنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سارا دڵشاد ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتووه: " دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنەکان لەبارەی پرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژادنەکان کۆ دەبێتەوە، مەبەستیش گەیشتنە بەڕێککەوتن‌ و چارەسەرکردنی کێشەی کۆمسیۆن، چوونکە یەکەم ھەنگاو بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردن کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانە".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌شڵێت: "کۆبوونەوەی په‌رله‌مانی کوردستان سەرەتایەکی باشە، جگە لەکاراکردنەوەی کۆمسیۆن سەرەتایەکی باشە بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانیش کە ئێستا ڕاگیراون".

ئه‌وه‌شى ڕوونکردەوە، "ئەگەر لە کۆبوونەوەکەدا بگەنە ڕێککەوتن بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆن ئەوە پەرلەمان ئامادەیە بە یاسا کۆمسیۆن کارا بکاتەوە و دەست بە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان بکات".

News Code 7603

Your Comment

You are replying to: .
captcha