بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بهگوێرهى ڕاگهیهنراوێک بهناوى وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئاماژه بهوهکراوه، "ئێمە لە کۆمەڵی دادگەریی بە نیگەرانییەوە دەڕوانینە گرژییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی کە پێکهێنەری سەرەکی حکوومەتن و پێمانوایە ئەم گرژییە نا پێویستە، کۆمەڵێک دەرھاویشتە جێدەھێڵێت و کاریگەری لەسەر بەڕێوەبردنی کاروباری ڕۆژانەی حکوومەت دەبێ".
وتهبێژهکهى کۆمهڵى دادگهرى باسى لهوهش کردووه، "بەمەش ھاوڵاتیان زەرەرمەند دەبن و مەترسی و دڵەڕاوکێیان زیاتر دەبێت و کاریگەریی خراپ دەکاتەسەر جووڵەی بازاڕ، بەتایبەت لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیان، کە لەبنەڕەتدا کۆمەڵێک کێشەی تر یەخەی ئەو سنوورانەی گرتووە".
ناوبراو جهخت دهکاتهوه: "دۆخی نێوان ئەم دوو حزبە دەسەڵاتدارە دەبێتە ھۆکارێکی تر بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەکان و درێژەدان بە تەمەنی بەسەرچووی ھەرسێ دامەزراوەکان، ئەوەی جێی مەترسییە ئهوهیه، دۆخەکە سەربکێشێت بۆ ڕەسمیەتدان بەو دوو ئیدارەییەی کە لەواقیعدا ھەیە".
نیگهرانى کۆمهڵى دادگهرى لهو دۆخه نیشاندراوه و ئهوه هاتووه، "ئێمە وێڕای بوونی ڕەخنەی جدی لەسەر کۆی پرۆسەی حکومڕانی و ئەو هەموو گەندەڵی و ناشەفافی و ناعەدالەتیەی کە هەیە و ھەردوو حزب لێی بەرپرسن، بەڵام ڕاوچی خراپ نین تاکوو خوازیاری ئاوی لێڵ بین".
لهو ڕوهشهوه ڕوونکردنهوه دهدات و ڕایدهگهیهنێت: "هەربۆیە دەخوازین لەجێی وەڵامدانەوەی یەکدی و ئەو دۆخە ئاڵۆزە بێزارکەرەی دروستتان کردووە، لە هەستیاری دۆخەکە تێبگەن و پێکەوە کێشەکانتان بە قازانجی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکەن و لەبری ململانێی ناتەندروست، کار لەسەر زامن کردنی مووچەی فەرمانبەران و ئیستیحقاقاتی هەرێم بکەن لە بوودجەی 2023ی عێراق".
له کۆتاییشدا هاتووه، "لەبەرئەوەی پارتی زۆرترین بەرپرسیارێتی دامەزراوە فەرمییەکانی لایە، دەبێت بەرپرسانەتر مامەڵە بکات و پەرۆشتربێت بۆ گەیشتن بەچارەسەر".
Your Comment