لەئێستادا حکوومەتی عێراق بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵ دژ بە هەرێمی کوردستانی ڕاگرتووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و گازی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ڕایگەیاند: ئێستا حکوومەتی فیدراڵیی عێراق پابەندە بە راگرتنی جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵیی عێراق تایبەت بە نەوت و گازی هەرێمی کوردستان.

مەسروور بارزانی لەو بارەوە گوتی: "ئەوەی لەسەری رێککەوتووین ئەوەیە کە هەموو ئەو گوشارانەی لەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەن ئێستا رادەگیرێن. چاوەڕێ دەکەین تاوەکوو یاسای تایبەت بە نەوت و گازمان دەبێت".

سەبارەت بە رێککەوتن لەسەر پەسندکردنی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز و چەند کاتی پێویستە، مەسروور بارزانی دەڵێت، لەماوەی چەند مانگێکدا دەبێت و دەشڵێت: "کاتێکی دیاریکراومان هەیە کە ئەویش ماوەی شەش مانگە، نازانم کە ئەوە واقیعییە، بەڵام هیوادارم کە بەزووترین کات ئەو کارە بکرێت و جێبەجێ بکرێت".

بارزانی لەبارەی پێدانی حەقدەستی کۆمپانیایا بیانیەکان کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، رایگەیاند: "هەوڵمانداوە سەرجەم کۆمپانیا بیانییەکان و بازرگانانی بواری نەوت بزانن بەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە پێدانی پارەکەیان و پێدانەوەی سەرجەم ئەو قەرزانەی لامانە".

مەسروور بارزانی گوتیشی، "هەر کاتێک لەگەڵ بەغدا گەیشتنە رێککەوتن، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرۆسەی پێدانی پارەکە خێراتر دەکات".

News Code 7585

Your Comment

You are replying to: .
captcha