کوردپرێس:
دۆغۆ پرینجک سه‌رۆکی حیزبی وه‌ته‌نی تورکیا له دیمانه‌یێکدا له‌گه‌ڵ یۆرۆنیووز باسی له هه‌بوونی دیدار و دانووستانی نێوان تورکیا و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا کرد و ڕای‌گه‌یاند: دیدار و دانووستانێکی وا له‌ئارادایه. ئێمه ئه‌م هه‌واڵانه هه‌م له ده‌وڵه‌تی ئێران، هه‌م حکوومه‌تی سووریا و هه‌م سه‌رچاوه ئاگاداره‌کانی حکوومه‌تی تورکیا وه‌رده‌گرین. ته‌نانه‌ت خودی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانیش باس له هه‌بوونی دیدارگه‌لێکی وا ده‌کات. له ڕاستیدا سووریا وڵاتێکی هه‌ره‌گرینگه‌بۆ پاککردنه‌وه‌ی په‌که‌که و داعش. بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانین له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌مریکا- ئیسرائیل له مه‌دیته‌رانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات بوه‌ستینه‌وه ده‌بێ هاوکاریمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا هه‌بێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرد: پڕۆژه‌یێک که ئێمه ئاماده‌مان کردووه زۆر ساده‌یه. ژماره‌یێک له هێزه‌کانی سووریا که له ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیان چه‌ک داده‌نێن و سووریاش ئه‌وان ده‌به‌خشێت. ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا قسه‌مان کردووه و ئه‌وانیش ئه‌م بابه‌ته‌یان قبووڵ کردووه. ئێرانیش وه‌ڵامێکی ئه‌رێنی به‌و پڕۆژه داوه‌ته‌وه. ڕووسیاش هه‌روه‌ها. له ئێستادا ئێمه له‌لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌د و به بۆنه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌وه بانگهێشتی سووریا کراوین. پێده‌چێت مانگی سێپتێمبێر شاندێکی گه‌وره سه‌ردانی سووریا بکات. ئێمه وه‌ک سووریا- ئێران- ڕووسیا- حیزبی وه‌ته‌ن ڕێگه‌چارێکی هاوبه‌شمان ئاراسته کردووه. پێم وایه مومکین نییه ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن تورکیاوه ڕه‌ت بکرێته‌وه.
پرینجک له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فوراته‌وه زیادی کرد: ئه‌مریکا له سووریا شکستی هێناوه. له حاڵێکدا که له سووریا ده‌کشێته‌وه هه‌وڵ ده‌دات هه‌ندێک بنکه له ناوچه ئاماژه‌پێکراوه‌کانی به‌ده‌سته‌وه بێت. به‌م بۆنه‌یه که هه‌ندێک به‌ڵێنی به په‌که‌که داوه. له سه‌ره‌تادا به‌ڵێنی پاراستنی په‌که‌که‌یان له سووریا داوه و دواتر له سووریا ده‌کشێنه‌وه و کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له ساحه‌ی جیهانی ئه‌و وڵاته له به‌رچاو ون ده‌کات. له‌لایێکی دیکه‌وه ئیراده‌ی به‌هێزی تورکیا بۆ داخڵ‌بوونی هێزه‌کانمان بۆ ئه‌و شوێنه بینی. ئێران و ڕووسیا پشتیوانی له ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌که‌ن. ئێمه له‌گه‌ڵیان دیدار و دانووستان ده‌که‌ین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment