کوردپرێس:
هه‌واڵده‌ریی تاسی ڕووسیا ڕاپۆرتی دا که شاندێکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا -گرووپی به‌رهه‌ڵستکاری لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار له باکووری سووریا- به سه‌رۆکایه‌تیی کامه‌ران حاجۆ سه‌ردانی ڕووسیای کرد و له‌گه‌ڵ میخائیل بۆگدانۆف جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و ئه‌فریقا کۆ بوویه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا بۆگدانۆف دواپێشهاته‌کانی قه‌یرانی سووریای له‌گه‌ڵ شانده کوردییه‌که‌ی سووریا -که دیدگایێکی جیاوازی له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده له‌باره‌ی ئیداره‌کردنی باکووری سووریا هه‌یه- خستۆته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
هه‌روه‌ها له ڕاپۆرته‌که‌دا باس له‌وه کراوه که هه‌ردوولا به شێوه‌ی شه‌فاف ڕاوبۆچوونی خۆیانیان له‌باره‌ی چاره‌کردنی قه‌یرانی سووریا به‌پێی بڕیارنامه‌ی ژماره 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاگه‌یاندووه.
دیپلۆماتکاری باڵای ڕووسیا له دیدار له‌گه‌ڵ شانده‌که‌ی سووریا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی یه‌کده‌نگی، سه‌روه‌ری، سه‌ربه‌خۆیی و یه‌کپارچه‌ییی سووریا کردووه به‌ڵام جه‌ختیشی له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی پاراستنی مافی سه‌رجه‌م ئیتنیکه‌کان و پێکهاته‌کانی سووریا کردۆته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment