به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌زڵووم عه‌بده کۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی سووریای سووریای دیموکرات له لێدوانێکدا باسی له ڕێککه‌وتنی ئه‌مدواییه‌ی تورکیا- ئه‌مریکا له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا و دانووستانه ناڕاسته‌وخۆکانیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا کرد و ڕای‌گه‌یاند: تاکوو ئێستا دیدار و دانووستانه‌کانی نێوان هه‌سه‌ده و ده‌وڵه‌تی تورکیا به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتوون و بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌نجامێک دیداره‌کان به‌رده‌وامن.
مه‌زڵووم کۆبانێ له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌لایه‌ن تورکیاوه ده‌کرێن گوتی: "پێویسته هێڵی نێوان ڕووباره‌کانی فورات و دیجله هه‌مووی بخرێته ناو ناوچه‌ی ئارامه‌وه."
مه‌زڵووم کۆبانێ په‌یوه‌ندیدار به ناوچه‌ی ئارام که ده‌گوترێت له نێوان گرێسپی و سه‌رێکانی ده‌بێت زیادی کرد: "ئێمه داوامان له لایه‌نه‌کان کردووه ته‌واوی سنووره‌که (سنووری سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا) وه‌کوو ناوچه‌یێکی ئارام ده‌ستنیشان بکرێت به‌ڵام تورکیا ئێستا ده‌یه‌وێت ناوچه ئارامه‌که ته‌نیا له نێوان گرێسپی و سه‌رێکانی بێت".
شایانی باسه؛ پێشتر به‌رپرسانی ئه‌مریکا رایانگه‌یاند که گونجاوه قووڵاییی ناوچه‌ی ئارام له نێو خاکی سووریادا له نێوان 5 بۆ 14 کیلۆمه‌تردا بێت به‌ڵام تورکیا ئه‌و قووڵاییه به که‌م داده‌نێت و داوای نزیکه‌ی 30 کیلۆمه‌تر ده‌کات و هه‌سه‌ده‌ش جه‌خت ده‌کاته‌وه پێشنیازه‌که‌ی ئه‌مریکاش که 14 کیلۆمه‌تره به گونجاو نازانن و پێویسته له 5 کیلۆمه‌تر زیاتر نه‌بێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment