قوباد تاڵەبانی بەردەوامە لە بایکۆت کردنی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و قوباد تاڵەبانی بەردەوامە لە بایکۆت کردنی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەکەیدا گفتوگۆ لەسەر سەردانەکەی سەرۆک وەزیران و شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دەکات؛ لە دواین سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی لەسەر هێڵە گشتیەکانی پرسی (بودجە و نەوت) رێکەوتوون.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بەردەوامە لە بایکۆت کردنی کۆبوونەوەکان، بەڵام تا ئێستا دیار نییە چ وەزیرێکی یەکێتی بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکات

News Code 7572

Your Comment

You are replying to: .
captcha