زه‌رده‌شتییه‌کان جه‌ژنێکی دێرین له‌ هه‌رێمی کوردستان زیندوو ده‌که‌نه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- زه‌رده‌شتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان جه‌ژنێکی دێرینیان له‌ هه‌رێمی کوردستان زیندوو کرده‌وه‌ و ڕێوڕه‌سمێکیان به‌ بۆنه‌ی جێژنی قوربان له‌ سلێمانی ساز کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 14-8-2019 ئاوات حوسامه‌دین نوێنه‌ری زه‌رده‌شتیان له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینیی هه‌رێمی کوردستان به‌ تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: له‌ شاری سلێمانی نیوه‌ڕۆخوانێک ساز کرا که‌ به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه بوو و هه‌شت که‌سایه‌تیی جۆراوجۆری ئایینی جیاواز بانگهێشت کرابوون.

هه‌ر له‌ سلێمانی پیر لوقمان سه‌رۆکی ناوه‌ندی زه‌رده‌شتیان و ڕێبه‌ری ئایینی هاونیشتیمانیانی بانگهێشت کردووه‌ بۆ به‌شداری له‌ جه‌ژنی په‌یمان له‌ ئه‌شکه‌وتی قسقاپان -که ده‌که‌وێته‌ چه‌می ڕه‌زان له‌ گوندی زه‌رزیی پارێزگای سلێمانی-‌ و بڕیاره‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 15ی ئابی 2019 به‌ڕێوه‌ بچێت.

رێبه‌ری زه‌رده‌شتیان ده‌ڵێت: جه‌ژنی په‌یمان جه‌ژنی په‌یمانی خاكه‌ و ھاوشێوه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز بووه‌ به‌ڵام به ‌درێژاییی 1438 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر قه‌ده‌خه‌ و خه‌فه ‌کراوه‌ و به ‌ته‌واوی سڕیویانه‌ته‌وه‌ و ئێمه‌ی زه‌رده‌شتیان زیندوومان کردووه‌ته‌وه‌ و ماوه‌ی چوار ساڵه‌ له‌ کاتی خۆیدا سازی ده‌که‌ین و ساڵانه‌ ھه‌زاران که‌س به‌شداری ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75719

Your Comment

You are replying to: .
captcha