کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشه‌ممه 14-8-2019 ئاوات حوسامه‌دین نوێنه‌ری زه‌رده‌شتیان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینیی هه‌رێمی کوردستان به تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: له شاری سلێمانی نیوه‌ڕۆخوانێک ساز کرا که به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه بوو و هه‌شت که‌سایه‌تیی جۆراوجۆری ئایینی جیاواز بانگهێشت کرابوون.
هه‌ر له سلێمانی پیر لوقمان سه‌رۆکی ناوه‌ندی زه‌رده‌شتیان و ڕێبه‌ری ئایینی هاونیشتیمانیانی بانگهێشت کردووه بۆ به‌شداری له جه‌ژنی په‌یمان له ئه‌شکه‌وتی قسقاپان -که ده‌که‌وێته چه‌می ڕه‌زان له گوندی زهرزیی پارێزگای سلێمانی- و بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌ممه 15ی ئابی 2019 به‌ڕێوه بچێت.
رێبه‌ری زه‌رده‌شتیان ده‌ڵێت: جه‌ژنی په‌یمان جه‌ژنی په‌یمانی خاكه و ھاوشێوه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز بووه به‌ڵام به درێژاییی 1438 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر قه‌ده‌خه و خه‌فه کراوه و به ته‌واوی سڕیویانه‌ته‌وه و ئێمه‌ی زه‌رده‌شتیان زیندوومان کردووه‌ته‌وه و ماوه‌ی چوار ساڵه له کاتی خۆیدا سازی ده‌که‌ین و ساڵانه ھه‌زاران که‌س به‌شداری ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment