پەكەكە بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ئیزمیری گرتە ئەستۆ

بەشی تورکیا- گرووپێکی چەکداری سەر بە پەکەکە، هێرشەکەی ئیزمیریان لە ئەستۆ گرت، کە دژی کارگەیێکی دروست کردنی خانووی پلاستیکی بۆ سوپای تورکیا ئەنجام درابوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ، چوارشەممە 14ی ئابی ،2019 ئاژانسی فورات نیووزی سەر بە پەکەکە بڵاوی کردەوە، هێزی جەنگاوەرانی تۆڵەسێنیی مەعسوم سەر بە پەکەکە بەرپرسیارێتی چالاکییەکەی ئیزمیریان گرتەوەتە ئەستۆ.

میدیای فەرمیی پەکەکە لەسەر زاری گرووپەکەی سەر بە پەکەکەوە رایگەیاندووە: "رۆژی 12ی ئابی 2019 لە ناوچەی بۆرنۆڤای ئیزمیر چالاكییێكمان لە دژی كارگەیێکی دروست كردنی كۆنتێنەر و دروست کردنی خانووی پلاستیکی کاتی و کۆگاکانی کارگەکە ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا سەرجەم كۆنتێرنەرەكانی كارگەكە تێكشكێنران".

گرووپە چەکدارییەکە ئاماژەیان بەوە داوە، ئەو كارگەیە بۆ سوپای توركیا كۆنتێنەر و تەنكەری ئاوی دروست کردووە بۆیە هێرشیان کردووەتە سەری.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 75716

Your Comment

You are replying to: .
captcha