بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بە رۆژنامەی بیرگوینی توركی رایگەیاندووە بەڵگەی پێویستیان لەبەردەستدایە و چاوەڕێن دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا 1ی ئەیلوول لە بەرژەوەندی دۆسیەکە و لە دژی حکوومەتی تورکیا بڕیار بدات.
ئاماژەی بەوەش داوە، بڕیاری دادگای مافەکانی ئەورووپا بۆ دۆسیەکەی ئەو زۆر گرنگە.
لەبارەی دۆخی سووریاش، دەمیرتاش داوای لە حکوومەتی تورکیا کرد راستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ کوردانی سووریا بکات.
پێشتر دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەورووپا بە فەرمی داوای لە توركیا كردبوو كە دەمیرتاش ئازاد بكات.
لەوبارەوە فێدریكا مۆگەرینی، بەرپرسی سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەورووپا رایگەیاندبوو: "پێویستە حكوومەتی توركیا بڕیارەكەی دادگای مافەكانی مرۆڤ سەبارەت بە ئازادكردنی دەمیرتاش جێبەجێ بكات و سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بكرێت".
له 4/11/2016، سهڵاحهدین دهمیرتاش و ژمارەیێک لە سەركردە و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكارتی گەلان به تۆمهتی ھاوكاری كردن و بانگەشەكردن بۆ پەكەكە دهستگیركران.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment