کوردپرێس:
نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، لە رێكەوتی 8ی ئاب تاكو 12ی ئاب زیاتر لە 208 هەزار گەشتیار هاتۆتە شارەكانی هەرێمی كوردستان، زۆربەی گەشتیاران لە خوار و ناوەڕاستی عێراق هاتوون.
ناوبراو ئەوەشی راگەیاندووە، ئەمە ئاماری سەرەتایییە و لە كۆتاییی رۆژی جەژن ئاماری كۆتا رادەگەیەنین چوونكە هاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەكە لە زیادبووندایە.
Your Comment