به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوو هه‌فته پێش ئێستا ئێلیزابت تزۆرکۆف و عیسام حه‌سه‌ن دوو کارناسی کاروباری سووریا له وتارێکدا ڕه‌خنه‌یان له پراکتیکی کورد له باکووری سووریا گرت و ئه‌وانیان به وه‌لاوه‌نانی عه‌ره‌ب له ده‌سه‌ڵات و هه‌وڵ بۆ کۆنتڕۆڵی زیاتری ناوچه زۆرینه عه‌ره‌بنشینه‌کان تۆمه‌تبار کرد و پێیان وابوو که هێزی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) که له 40 ساڵ پێش ئێستاوه شه‌ڕێکی خوێنینی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ست پێکردووه ده‌ورێکی کارای له کۆنتڕۆڵکردنی باکووری سووریا هه‌یه.
به‌ڵام ئێمی هۆڵمز مامۆستای زانکۆی هاروارد و ڤیلادیمیر ویلگنبرگ کارناسانی کاروباری کوردی سووریا له وتارێکدا که له گۆڤاری نه‌شناڵ ئینترستس بڵاو بۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دان که له ئێستادا په‌که‌که ده‌ورێکی کارای له به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌ی خۆسه‌ری کوردی له باکووری سووریا نییه.
ئه‌وان پێیان وایه که زۆربه‌ی کورده‌کانی ئه‌ندامی پارتی کوردیی یه‌کێتیی دیموکراتی سووریا (PYD) که له ئێستادا ئیداره‌ی خۆسه‌ری کوردی له باکووری سووریا کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ن خۆیان کوردی دانیشتووی سووریا‌ن که نه له چیاکانی قه‌ندیل (شوێنی جێگیربوونی فه‌رمانده‌ییی په‌که‌که) مه‌شقیان بینیوه و نه به‌شدارییان له شه‌ڕه گهریلایییهکانی په‌که‌که کردووه.
ئه‌و دوو کارناسه ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه که چه‌ندین زانکۆ به مه‌به‌ستی ڕاهێنانی هێزی کارامه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی باکووری سووریا و پێکهاتوو له کورد و عه‌ره‌ب له‌و ناوچانه دروست کراوه و که‌سانی خۆجێیی ده‌ورێکی گرینگ‌یان له به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌که هه‌یه نه‌ک کادێره‌کانی په‌که‌که.
ئه‌وان ئیدیعایان کردووه که کوردی سووریا له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵیان که زۆرینه‌یان عه‌ره‌بنشینن به یارمه‌تیی عه‌ره‌به‌کانه‌وه کاروباری ئه‌و ناوچانه به‌ڕێوه ده‌به‌ن به شێوه‌یێک که هیچ یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی یاسادانه‌ری 300 که‌سی دێره‌زوور کورد نیین.
ئه‌م دوو کارناسه ئامۆژگاری به هاوپه‌یمانێتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش -که هاوپه‌یمانی کورده له باکووری سووریا- ده‌که‌ن یارمه‌تی دارایی و ڕاوێژکاری سه‌ربازی و پاڵپشتیی سه‌ربازی له کورد بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ستێنی هه‌رچی زیاتری سه‌قامگیریی ناوچه‌که فه‌راهه‌م بکرێت و ڕێخۆشکهریش بێت بۆ ده‌ست پێکردنی شه‌ڕێکی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ ڕێگرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ ئه‌و ناوچانه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment