مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له‌ وه‌زیری به‌رگریی عێراق دەكات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی عێراق کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ دیداره‌که‌دا په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا.

کوردپرێس:

ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 12ی ئابی 2019 له‌ سه‌لاحه‌ددین مه‌سعوود بارزانی پێشوازیی له‌ نه‌جاح حه‌سه‌ن ئه‌لشه‌مه‌ری وه‌زیری به‌رگریی عێراق كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها شه‌ڕی داعش و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌یش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75669

Your Comment

You are replying to: .
captcha