کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 11ی ئابی 2019 لە ئوسترالیا کتێبخانەی نیشتمانیی ساوز وەیڵز وێرای بەرزنرخاندنی کتێبی "هیچ هاوڕییێکمان نییە جگە لە شاخەکان" کە لەبەرهەمی بێهروز بووچانی، پەنابەری کوردستانی ئێرانە لە دوورگەی ئەمانۆس، خەڵاتی نیشتمانیی بایۆگرافی ئەو وڵاتەیشی بەخشییە نووسەرەکە.
دەستەی هەڵسەنگاندنی خەڵاتەکە کتێبی "هاوڕێیێکمان نییە جگە لە شاخەکان"ـی بە هەوڵێکی سەرسوڕهێنەر لەقەڵەم دا. لە ڕێوڕەسمەکەدا بێهروز بووچانی لە دوورگەی ئەمانۆسەوە بە واتسئاپ بەشداریی کرد و گوتارێکی پێشکەش کرد و سوپاسی کۆمەڵگەی ئەدەبی و مەدەنیی ئوسترالیای کرد بۆ "بوونە بەشێک لە بەرگریمان لە بەرامبەر ئەم سیستمەدا".
پێشتر بێهروز بووچانی لەبەر نووسینی ئەو کتێبە خەڵاتی ئەدەبیی ڤیکتۆریای ئوسترالیای پێبەخشرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا رێگەیان پێنەدا لە دوورگەی ئەمانۆس بچێتە دەرەوە، نەیتوانی بۆخۆی خەڵاتەکەی وەربگرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment