کوردپرێس:
کۆنسوڵی نوێی ئێران بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامی جیاجیا بۆ هەریەکە لە مەسعوود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەنێرێت و داوای قووڵ کردنەوەی ێوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دەکات.
لە پەیامەکەیدا بۆ مەسعوود بارزانی، نەسروڵڵا رەشنوودی، کۆنسوڵی نوێی ئێران، پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لێدەکات و داوای سەرکەوتنی بۆ دەکات و رێز و ئیحترامی خۆی بۆ مەسعوود بارزانی دووبارە دەکاتەوە.
لە پەیامێکی دیکەدا بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نەسروڵڵا رەشنوودی، کۆنسوڵی نوێی ئێران لە هەولێر ئومێد دەخوازێت لەماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان قووڵتر ببنەوە و گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
هەروەها نەسروڵڵا رەشنوودی، کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر پەیامێکی پیرۆزباییش بۆ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و داوای گەشەسەندن و قووڵترکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دەکات بەتایبەتی لە پرسەکانی ئابووری، بازرگانی، گەشتیاری و تەکنیکی و ئەندازیاری.
لەپەیامێکیشدا بۆ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رەشنوودی، کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر، جەختی کردووەتەوە لە قووڵترکردن و گەشەپێدانی هاوکارییە پەرلەمانییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و داوای سەرکەوتن و تەندروستییێکی باشی بۆ کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment