سه‌رۆكی لقی هه‌ده‌په له‌‌ مووش ده‌ستگیر كرا

به‌شی تورکیا- له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆکایه‌تیی داواکاری گشتیی مووش 3 به‌رپرسی هه‌ده‌په‌ ده‌ستگیر کران که‌ یه‌کێکیان سه‌رۆکی لقی هه‌ده‌په‌یه‌ له‌ شاره‌که‌دا.

کوردپرێس:

ڕۆژی شه‌ممه‌ 10ی ئابی 2019 دژه‌تیرۆری ئاسایشی مووش له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاره‌که‌ هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر چه‌ندین ماڵ و هه‌ریه‌ک له‌ فه‌رهاد چاكی سه‌رۆكی لقی مووشی هه‌ده‌په‌، موخلیسه‌ كاراگوزه‌ل هاوسه‌رۆكی لق و قوتبه‌دین چه‌لیک ئه‌ندامی لقی مووشیان ده‌ستگیر کرد و ئه‌مڕۆ ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كران.

تاوه‌کوو ئێستا ڕوون نییه‌ هۆکاری ده‌ستگیرکرانی ئه‌و 3 به‌رپرسه‌ی هه‌ده‌په‌ چییه‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ هیچ ڕاگه‌یێندراوێکی فه‌رمی بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75651

Your Comment

You are replying to: .
captcha