له‌ رۆژانی جه‌ژن ژماره‌یێكی زۆر گه‌شتیارانی هه‌رێم روو له‌ ئێران ده‌كه‌ن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەبۆنەی پشووەکانی جەژنی قوربانەوە هاووڵاتیانی هەرێم بە مەبەستی گەشت کردن سەردانی ئێران دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ كارئاسانیی بۆ هاووڵاتیانی هەر دوولا كردووه‌ و رێژه‌ی گه‌شتیارانی له‌ نێوان هه‌ردوولا زیاتر کردووە.

کەناڵی کوردستان 24 لە ڕاپۆرتێکدا ڕایدەگەیێنێت هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران وایکردووە ژماره‌یێكی زۆری هاووڵاتیان هاتووچۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێراندا بکەن، هاووڵاتیان زیاتر ڕۆژە پشوەکان هەڵدەبژێرن، بۆبەسەربردنی کاتەکانیان، هاتنی ڕۆژانی جەژنیش جموجووڵێ دەروازەکان زیاتر دەکات و هاوڵاتیەکی زیاتر گەشت دەکەن.

وه‌ک گه‌شتیارانی هه‌ردوولاش ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌ پشووی جه‌ژن كاتێكی خۆش له‌ وڵاتی دراوسێ به‌سه‌ر ببه‌ن، هه‌م سه‌ردانی كه‌سه‌ نزیكه‌كانیان ده‌كه‌ن، هه‌میش شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 75650

Your Comment

You are replying to: .
captcha