ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتی: فشاره‌كانمان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ فشاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه‌ له‌ كۆتاییی ئه‌مساڵدا و به ‌پێویستیشی ده‌زانن ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له ‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویدا بڕیار له‌سه‌ر دیاری كردنی ڕۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ بدات.

کوردپرێس:

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌یامێكی پیرۆزباییدا به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: "وه‌ک ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی فشاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا و كۆده‌نگی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی ئۆرگانه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی یه‌كێتی به‌ ئه‌رێنی هه‌ڵده‌سه‌نگێنین."

هه‌روه‌ها له‌ په‌یامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌کێتیدا هاتووه‌: "پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا بڕیار له‌سه‌ر دیاری كردنی ڕۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ بدات چوونكه‌ هیچ له‌مپه‌ر و به‌ربه‌ستێكی جددی له ‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ نه‌ماوه ‌و به‌ستنی له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا بۆته‌ پێداویستییێكی گرنگ و هه‌نووكه‌یی بۆ یه‌كێتی."

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75647

Your Comment

You are replying to: .
captcha