بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەردۆغان لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی کردنی جەژنی قوربان لە هەموو موسوڵمانان دەڵێت: "ئاب وه‌ک مانگی سه‌ركه‌وتنه‌كان ده‌چێته ناو مێژوو. خوا یار بێت له ئابی ئه‌مساڵیشدا سه‌ركه‌وتنێكی نوێ له زنجیره‌ی سه‌ركه‌وتنه مێژووییهكانماندا به‌ده‌ست دهێنین".
سەرۆک كۆماری توركیا راشیگەیاندووە: "به‌رده‌وام ده‌بین له بێهوا كردنی ئه‌وانه‌ی پیلان بۆ راگرتنمان داده‌نێن به گرتنه‌به‌ری چه‌ندین رێگای نهێنی هه‌ر له هێرشی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه بگره تاكوو ده‌گاته داونانه‌وه بۆ ئابووریمان".
ئەمەش دوای ئەوەدێت كە چەند رۆژێک لەمەوبەر ئەردۆغان رایگەیاندبوو: "توركیا قۆناخی نوێی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتون لە سووریا دەست پێدەكات".
ئاماژەی بەوەش دا: "پێویستە ترەمپ رێگە نەدات پەیوەندیی نێوان توركیا و ئەمەریكا تێكبچێت".
به گوێره‌ی بهیاننامهیێكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نقه‌ره، شاندێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و توركیا له وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا كۆ بوونه‌ته‌وه. هه‌ردوولا درووست كردنی ناوچه‌یێكی ئارام له باكووری سووریا و پرسی هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان تاوتوێ كردووه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا رێككه‌وتوون، به خێرایی رێككاری پێویست بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی توركیا بگرنه به‌ر.
سەرچاوە: ئەنادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment