بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە هەواڵێکدا رۆژنامەی ئەلعەرەبی ئەلجەدید، لە سەر زاری سەرچاوەیێکەوە لە حکوومەتی هەرێم بڵاوی کردەوە: "دوای پشووی جەژنی قوربان وەفدی باڵای هەرێم بۆ تاوتوێ كردنی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و ناوەند سەردانی بەغداد، دەکات".
لە بەشێکی تری هەواڵەکەدا هاتووە: "وەفدەكەی هەرێم پێنج دۆسیە لەگەڵ حكوومەتی ناوەندا تاوتوێ دەكات كە بریتین لە: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، پشكی هەرێم لە بوودجەی گشتی، داهاتی نەوتی هەرێم، گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێ ناكۆكەكان، داهاتووی پارێزگای كەركووک.
سەرچاوەکەی ناو حکوومەتی هەرێم ئەوەیشی بە ڕۆژنامەکە ڕاگەیاندووە: "هەرێمی كوردستان خوازیارە هەموو كێشەكان بە شێوەی دۆستانە لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكات، لە هەمان كاتیشدا دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان پابەندی هەموو ئەو مافانەن كە دەستووری هەمیشەیی عێراق بە هەرێمی بەخشیوە، لەگەڵ بەندەكانی ئەو رێككەوتنانەی لەگەڵ هێزە عێراقییەكاندا ئیمزا كراون".
سەبارەت بە ڕادەست کردنی نەوت ، هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان بە رۆژنامەكەی راگەیاندوووە: "هەولێر ئامادەیە داهاتی نەوت رادەستی بەغداد بكات، ئەگەر حكوومەتی ناوەندی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بكات".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment