لە پارێزگای کرماشان دوو مەرزی فەرمی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

بەشی کرماشان- وەفدێكی باڵای پارێزگای هەڵەبجە، سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كرد و ئەندامێكی بەشداربووی وەفدەكەش، مەبەست و هۆكاری سەردانەكەیانی ئاشكرا كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، بەدواڕۆژی راگەیاند: ئەمڕۆ بەسەرۆكایەتی وەفدێكی پارێزگای هەڵەبجە، كە پێكهاتبوون لەبەندە و قایمقامی هەڵەبجە و بەڕێوەبەری ناحیەی سیروان و لێپرسراوی فەوجی سێی پاسەوانی سنوور و بەڕێوەبەری كارەبای شارەزوور و بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی هەڵەبجە بەڕێوەبەری دەروازەی تەوێڵە و نوێنەری ئاسایش و بەڕێوەبەری نشینگە، سەردانی قائمقامیەتی قەزای پاوەمان لە پارێزگای کرماشان كرد.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد: لەوێ كۆبوونەوەیێكمان لەگەڵ گەورە بەپرسانی حكوومی و سەربازیی ئێران ئەنجام دا، سەبارەت بە هەوڵەكانی هەردوولا بۆ كردنەوەی بازاڕچەی سازان و ئاگاداركردنی لایەنە پەیوەندیدارەكانی سەرووی خۆمان".

كاوە عەلی روونیشی كردەوە: هاوكات لەكۆبوونەوەكەدا، قایمقامی پاوە، باسی ئەوەی كردووە كە بەخۆشحاڵییەوە كۆماری ئیسلامی ئێران، لەدوا كۆبونەوەیاندا، بڕیاری داوە بە بەفەرمی كردنی مەرزی تەوێڵە و مەرزی پشتە.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە وتیشی: "بەرپرسانی ئێران داوایان كردووە، وێنەیێک لەبڕیارەكەی تاران بنێرن بۆ پارێزگای هەڵەبجە، بەمەبەستی گەیاندنی بەوەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دەرەوەی عێراق و دەستەی دەروازە سنووریەكانی عێراق".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 75639

Your Comment

You are replying to: .
captcha