به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵی ڕابردوو لیژنه‌ی ئه‌مینداریی قوتابخانه‌ی شاری نهشڤیلی ئه‌مریکا و ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ی گشتیی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ڕه‌زامه‌ندیی خۆیانیان له‌گه‌ڵ داخوازیی حه‌شیمه‌تی 15 هه‌زار کوردی دانیشتووی شاره‌که بۆ زیادکردنی زمانی کوردی به به‌رنامه‌ی خوێندنی قوتابخانه‌کانی ئه‌و شاره ده‌ربڕی.
بڕیار بوو له ساڵی خوێندنی 2018-2019ی ئه‌مریکی پۆڵه‌کان بۆ وانه‌وتنه‌وه‌ی زمانی کوردی بۆ 3 هه‌زار قوتابیی کورد فه‌راهه‌م بکرێت به‌ڵام به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به گهڵاڵهکهوه ده‌ڵێن که بودجه‌ی پێویست بۆ جێبه‌جێکردنی بابه‌ته‌که له‌وان پێدانی مووچه‌ی مامۆستایان فه‌راهه‌م نه‌بووه و زمانی کوردی له ساڵی نوێی خوێندن له شاره‌که‌دا ناوترێته‌وه. شاری نهشڤیلی ئه‌مریکا به‌و بۆنه‌وه حه‌شیمه‌تێکی گه‌وره‌ی کوردزمانی تێیدا ده‌ژی به "کوردستانی بچووک" ناوبانگی ده‌رکردووه و کێشه‌یێکی دیکه‌ی جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی وانه‌وتنه‌وه‌ی زمانی کوردی له‌و شاره‌دا ئه‌وه‌یه که ڕێژه‌ی یاسایی‌ی پۆڵه‌کان ته‌واو نه‌بووه. بۆ وانه‌وتنه‌وه‌ی زمانی کوردی له هه‌ر قوتابخانه‌یێکی پۆڵی ناوه‌ندی ده‌بێ 75 قوتابی ناونووسی بکه‌ن به‌ڵام له زۆربه‌ی قوتابخانه‌کان ژماره‌ی قوتابییانی به‌شداربوو بۆ فێربوونی زمانی کوردی زۆر که‌مه.
که‌ناڵی 5ی ئه‌مریکا ئاماژه به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی وانه‌وتنه‌وه‌ی زمانی کوردی ده‌کات به بۆنه‌ی ته‌رخاننه‌کردنی بودجه بۆ پێدانی مووچه‌ی مامۆستایان و پێی وایه که مومکینه به‌رنامه‌ی ئاماژه‌پێکراو به‌پێی پڕۆژه‌ی سه‌رانسه‌ری فێرکاریی زمانه بیانییه‌کان به زمانه‌کانی دیکه له ئه‌مریکا ته‌رخان بکرێت.
مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو کۆبوونهوهیێکیتر به ئاماده‌بوونی کورد و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئه‌مینداریی قوتابخانه‌کانی شاری نهشڤیلی ئه‌مریکا به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه به‌رنامه‌ی وانه‌وتنه‌وه‌ی زمانی کوردی له ساڵی داهاتووی خوێندندا بگونجێندرێت.
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=45992
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment