به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رداڵ شه‌نه‌ر ژێنڕاڵی خانه‌نشینکراو و فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی تایبه‌تی هاوبه‌شی سوپای تورکیا له لێدوانێکدا گوتی: ئۆپه‌راسیۆنێک که سوپای تورکیا ده‌یهه‌وێت له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجامی بدات له‌سه‌ر مێزی دانووستان ڕێگری لێکراوه. ئه‌مریکا ڕێگه به تورکیا نادات هێزی سه‌ربازی به‌کار بهێنێت. ئه‌مریکا ڕێگه نادات PYD/PKK له‌ناو بچێت. توانیویانه له پشت ده‌رگا داخراوه‌کان ڕێگری له ئۆپه‌راسیۆنی هێزی چه‌کداری تورکیا بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بکه‌ن. لێدوانه‌کان له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا و جووڵه‌ی هاوبه‌شی دوو وڵات به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه له کۆمه‌ڵگا ئه‌نجام دراوه.
ژێنڕاڵهکهی سوپای تورکیا که له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی لقی زه‌یتوون و قه‌ڵغانی فوراتی تورکیا به‌شداری کردووه هه‌فته‌ی پێشوو له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌ربازیی سوپای تورکیاوه خانه‌نشین کرا و له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: تورکیا ماوه‌ی یه‌ک ساڵه که به بۆنه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی ڕۆژهه‌ڵاتی فوراته‌وه دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌کات. ئه‌مریکا به گشتی 10 بۆ 15 هه‌زار لۆریی چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازی بۆ PYD/PKK ناردووه و ئه‌وانی به شێوه‌ی سوپایێک ڕێکخستووه. له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا هه‌م له‌گه‌ڵ ئێمه دانووستانی کردووه و هه‌م PYD/PKK پڕچه‌ک کردووه. تورکیاش له مانگی دیسێمبێری ساڵی ڕابردوو تاکوو ئێستا هێزی و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ سنووره باشوورییه‌کانی خۆی ڕه‌وانه ده‌کات. له حاڵێکدا که دیداره‌کان درێژه‌ی هه‌یه هه‌فته‌ی پێش ئێستاش ڕێککه‌وتنێک له نێوان تورکیا و ئه‌مریکا هاته‌دی. ئه‌گه‌ر سه‌یری به‌یاننامه بڵاوکراوه‌که بکه‌ن ئاشکرا ده‌بێت که ڕێگه به تورکیا نادرێت ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات.
شه‌نه‌ر جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌مریکا ناوچه‌ی پارێزراوی له باکووری سووریا دروست کردووه. ئه‌مریکا هێشتا ئه‌و ناوچانه‌ی له‌بیر نه‌بردۆته‌وه که له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتوون له‌ده‌ستی دا. به‌م ڕێککه‌وتنه که له‌گه‌ڵ تورکیا ئه‌نجامی دا په‌یامی به ڕووسیا دا که "منیش له ناوچه‌که‌م". تورکیا ده‌سه‌ڵاتی نییه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌و شوێنه ئه‌نجام بدات. به تاکتیکی هه‌ڵپه‌ساردنه‌وه جۆرێک ڕه‌فتار ده‌کات که له بنکه‌دا کاری گرووپی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. باس له جووڵه‌ی سه‌ربازی و ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش ده‌کرێت. من له مه‌نبه‌ج، ته‌نها ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی PYD/PKK ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجام دا. ته‌نانه‌ت ڕۆژێکیش داخڵ مه‌نبه‌ج نه‌بووین. له ئێستادا قسان له‌سه‌ر قووڵاییی 30-40 کیلۆمه‌تری ده‌کرێت. به‌ته‌واوه‌تی خه‌ون و ڕۆئیایه. تا ئه‌و کاته‌ی له‌و ناوچه‌یه وه‌ک لقی زه‌یتوون و قه‌ڵغانی فورات ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام نه‌درێت مومکین نییه ناوچه‌که به ته‌واوه‌تی له PYD/PKK پاک بکرێته‌وه. ڕێگای ده‌وڵه‌تی کوردی بۆ PYD/PKK کراوه‌یه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment