به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له حاڵێکدا که چاوه‌ڕوان ده‌کرا سه‌ره‌ڕای پهنجهڕاوهشاندنی زۆری به‌رپرسانی تورکیا هێرشێکی سه‌ربازیی نوێ بۆ سه‌ر کوردی سووریا له باکووری ئه‌و وڵاته ئه‌نجام بدرێت تورکیا و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باسیان له ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا کرد له‌باره‌ی دروستکردنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له تورکیا به‌یاننامه‌یێکی بڵاو کرده‌وه و له به‌یاننامه‌که‌دا باسی له دامه‌زراندنی ناوه‌ندێکی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش بۆ دروستکردنی ناوچه‌ی ئارام، ڕێڕه‌وی ئاشتی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌کان له تورکیاوه کرد به‌ڵام شۆن ڕابرتسۆن گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا به هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: "له‌م هه‌فته‌یه‌دا گفتوگۆ سه‌ربازییه تێر و تهسهلهکانمان له ئه‌نقه‌ره به ئاراسته‌ی دامه‌زراندنی میکانیزمێکی ئاسایشی درێژخایه‌ن له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا پێشڤه‌چوونیان به‌خۆیانه‌وه بینیوه که نیگه‌رانییه شه‌رعییه‌کانی تورکیا، هاوپه‌یمانی ناتۆمان له‌خۆ ده‌گرێت".
نیگه‌رانیی تورکیا له سووریا بریتییه له هه‌نگاوه‌کانی کوردی سووریا بۆ دامه‌زراندنی ئیداره‌ی خۆسه‌ر له باکووری سووریا که به وته‌ی تورکیا به له‌به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌ندیی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ په‌که‌که مومکینه ئه‌م پێکهاته‌یه کارتێکه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاسایشی تورکیادا بێت. که‌واته، تورکیا ده‌یهه‌وێت له ڕێگای دامه‌زراندنی ناوچه‌یێکی ئارام به قووڵاییی 32 کیلۆمه‌تر له باکووری سووریا و کۆنتڕۆڵکردنی له‌لایه‌ن سوپای ئه‌و وڵاته‌وه هێزه کوردییه‌کان له ناوچه‌که ده‌ربکات. به‌ڵام ئه‌مریکا ده‌ڵێت دامه‌زراندنی ناوچه‌یێک به قووڵاییی که‌متر له نیوه‌ی قووڵاییی پێشنیارکراوی تورکیا به‌سه و سوپای تورکیا و ئه‌مریکا ده‌توانن به شێوه‌ی هاوبه‌ش ناوچه‌که به‌ڕێوه ببه‌ن و نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌کانی تورکیا چاره‌سه‌ر بکرێت.
شۆن ڕابرتسۆن ئامانج له دامه‌زراندنی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی ئه‌مریکی- تورکیا هه‌وڵ بۆ به‌رده‌وامیدان به پلاندانان و جێبه‌جێ کردنی له‌سه‌ر باکووری سووریا وه‌سف کردووه به‌ڵام سێ ئێن ئێن نووسیویه‌تی که هیچ باسێک له هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوه‌کان وه‌ک دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام، کریدۆری ئاشتی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌کان له تورکیا نه‌کراوه.
نیکۆلاس هراس توێژه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئامانجی ئه‌مریکا له ڕێککه‌وتنی نوێ له‌گه‌ڵ تورکیا به ڕێگرتن له هه‌نگاوه تاکلایه‌نه‌کانی تورکیا دژی کوردی سووریا وه‌سف ده‌کات و له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ردا نووسیی: ئه‌مریکا ته‌نها ده‌یهه‌وێت گفتوگۆکانی له‌گه‌ڵ تورکیا درێژه‌ی ببێت و ئه‌مه‌ش هه‌لێکی له‌باره.
سه‌باره‌ت به چۆنێتیی جێبه‌جێ کردنی میکانیزمه‌که‌ش، شۆن رۆبێرتسن باس له‌وه ده‌کات: "میکانیزمه ئه‌منییه‌که به چه‌ند قۆناخێک جێبه‌جێ ده‌کرێت. ئه‌مریکا ئاماده‌یه هه‌ندێک چالاکی به‌هه‌نگاو به خێرایی جێبه‌جێ بکات له کاتێکدا گفتوگۆکانمان له‌گه‌ڵ تورکیا به‌رده‌وام ده‌بن".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment