به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 7ی ئابی 2019 پانزده هێز و لایه‌نی سیاسی كوردی له شاری که‌رکووک له سه‌ر ئاستی به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كان له باره‌گای كۆمه‌ڵی ئیسلامی و به ئاماده‌بوونی سێ په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق كۆ بوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه ڕێبوار ته‌ها ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی یه‌کێتی بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن قسه‌ی کرد و وتی: "سه‌باره‌ت به مه‌ترسیی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و له ناویاندا که‌رکووک 15 هێز و لایه‌نی سیاسی كوردیی كۆ بووینه‌وه و هه‌موان هاوڕا بووین بۆ ئه‌وه‌ی كورد به یه‌ک لیست به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكات چوونكه تاكه چارسه‌ری كورد له‌م شاره یه‌كڕیزیی و یه‌کده‌نگییه."
ناوبراو وتیشی: "یاسای هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌نده مه‌ترسیداره بۆ كورد، جگه له یه‌ک لیستی هیچ ڕێگایێكی دیکه‌مان له پێش نییه، ئێمه وه‌ک په‌رله‌مانتارانی كورد له‌گه‌ڵ هه‌مواری یاساكه نه‌بووین به‌ڵام به زۆرینه په‌سه‌ند كرا بۆیه ئێمه وه‌ک هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان گرنگه یه‌كگرتوو بین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و دۆخه‌ی به سه‌ر که‌رکووکدا دێت تێیپه‌ڕێنین و که‌رکووکییه‌کان داوایان له ئێمه هه‌یه بۆیه سه‌رجه‌م حیزبه كوردییه‌كانی که‌رکووک داوای ئه‌وه‌یان هه‌یه كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به یه‌ک لیست به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن".
ڕێبوار ته‌ها ده‌رباره‌ی دانانی پارێزگاری که‌رکووک وتی: "بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له سه‌رجه‌م كوتله و لایه‌نه‌كان كۆ ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ئه‌نجام و بۆ دانانی پارێزگاری که‌رکووک، ئێمه ئه‌و پۆسته به مافی كورد و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی ده‌زانین بۆیه ده‌بێت پارێزگارێکی کورد پارێزگاکه به‌ڕێوه ببات."
سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه كوردییه‌كان له که‌رکووک له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدار بوون جگه له پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق. هه‌رچه‌نده پارتی ئاماده نه‌بوون ئه‌ندامێک بنێرنه کۆبوونه‌وه‌که به‌ڵام به‌رپرسانی پارتی به كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یان ڕاگه‌یاندووه ئێمه‌ش به هه‌موو شێوه‌یێک پشتگیری له یه‌ک لیستی ده‌كه‌ین.
ئه‌وه له کاتێکدایه بڕیاره 1ی مانگی چواری ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان له عێراق به‌ڕێوه بچێت له نێویاندا له پارێزگای که‌رکووکیش هه‌ڵبژاردنه‌که به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌رچاوه: ئاوێنه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment