بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولخالق ئەلعەزاوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەیە لێكۆڵینەوە بكات لەوەی خزمەتی سەربازیی ناچاریی بەچەند مەرجێكی دیاریكراو كارا بكرێتەوە.
ناوبراو بە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی الصباح-ی عێراقی وتووە: لیژنەی ئاسایش و بەرگریی هەوڵیداوە لە قۆناغی داهاتوودا یاساكە كارا بكرێتەوە و جێبەجێ بكرێت.
ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق روونی كردەوە "گرنگترین لایەنی باشی یاساكە پابەندبوونە بە مەرجی تەمەن و دەكرێت بواری ئەوە هەبێت لە بەرامبەر تەواوكردنی خزمەتی سەربازیی ناچاریی پارە بدرێت، ئەو پارە پێدانەش داهاتێكی زۆر بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق كۆ دەبێتەوە و دەتوانێت بەو پارەیە سوپای عێراق پڕ چەک بكرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment