کوردپرێس:
جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) له‌باره‌ی ڕێگه‌نه‌دانی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ چاوپێکه‌وتنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی زیندانی‌کراوی په‌که‌که له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانی له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ فوورات نیووز ڕای‌گه‌یاند: "هیچ ڕێگرێک له به‌رده‌م چاوپێکه‌وتندا نییه، ده‌توانن چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن. خۆیان ئه‌وه‌یان وت به‌ڵام هه‌ر دوای هه‌ڵبژاردن قسه‌ی خۆیان پێشێل کرد. به‌و قسانه‌ی که کردیان ده‌رکه‌وت ڕێگه‌دان به‌و چاوپێکه‌وتنانه له پێش هه‌ڵبژاردن درا به‌ته‌واوی به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانی خۆیان بووه، به‌ته‌واوی شه‌ڕێکی تایبه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ده‌یانه‌وێت گه‌لی تورکیا بخه‌ڵه‌تێنن، گه‌لی کورد هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن، مرۆڤایه‌تی هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن، خۆی کاره‌کته‌ری ئه‌ردۆغان- باخچه‌لی درۆ و خه‌ڵه‌تاندنه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: "تاوه‌کوو گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ئۆجه‌لان لا نه‌برێت هیچکات دیموکراتی‌بوون له تورکیا جێبه‌جێ نابێت و کێشه‌کانی شه‌ڕ چاره‌سه‌ر نابن."
جه‌میل بایک گوتی: "ئه‌و کێشانه‌ی له تورکیا هه‌یه، سیاسه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه. گه‌لانی تورکیا له دژی فاشیزمن، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له تورکیا دیموکراتی‌بوون به‌دی بێت ده‌بێت له دژی سیاسه‌ته‌کانیان بوه‌ستن".
ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد: له شوێنێک شه‌ڕ هه‌بێت هه‌موو کێشه‌یێک هه‌یه. ئه‌و کێشانه‌ی له تورکیا ڕوو ده‌ده‌ن هه‌مووی ده‌ره‌نجامی سیاسه‌تی دژی کورده و پێویسته کورد نه‌که‌ونه خزمه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا و دوژمنایه‌تیی گه‌لی خۆیان نه‌که‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

Your Comment