به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌که‌که له لێدوانێکدا تیشکی خسته سه‌ر دوژمنایه‌تیی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌گه‌ڵ کورد و ڕایگه‌یاند: ڕه‌نگه تورکیا ڕووی خۆش به ژماره‌یێک کورد پیشان بدات و ئه‌وان به دۆستی خۆی بزانێت به‌ڵام هه‌رگیز ده‌وڵه‌تی تورکیا دۆستی کورد نییه. ده‌بێ هه‌ر که‌س ئه‌م ڕاستییه به باشی بزانێت: تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌بوونی کورد، شوناس و مافی ئه‌وان به شێوه‌ی یاسایی قبووڵ نه‌کات ناتوانێت دۆستێکی ڕاسته‌قینه بۆ کورد بێت. بۆ ئه‌وه‌ی که کورد دژی کورد به‌کار بێنێت ته‌نها به شێوه‌ی کاتی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌کات. ده‌وڵه‌تی تورکیا له ماوه‌ی ڕاپه‌ڕینی شێخ سه‌عید ئه‌و کوردانه‌ی که له دێرسیم پشتیوانی‌یان له ده‌وڵه‌ت کردبوو دواتر دۆزییانییهوه و شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش ده‌ست پێ‌کرد. ئه‌مانه دژ به سه‌رجه‌م کوردن. سیاسه‌تێکی نوێش که به‌دواداچوونی بۆ ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: له ئێستادا له‌گه‌ڵ په‌که‌که شه‌ڕ ده‌که‌ن و ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه که به‌و بۆنه‌وه گرووپێکی تیرۆریستین له‌گه‌ڵیان شه‌ڕ ده‌که‌ین و ده‌چینه ئه‌و شوێنه. بۆ کوردستانی سووریاش ئه‌م بابه‌ته دێننه‌گۆڕێ. بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگر بن له دروستبوونی پێگه‌یێکی سه‌قامگیر بۆ کورد و ناوچه‌کانیان داگیر بکه‌ن درۆ و ده‌له‌سه ده‌که‌ن. ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی کوردستان داگیر بکه‌ن و هێدی هێدی کۆنتڕۆڵی سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچه‌یه به‌ده‌سته‌وه بگرن. ئامانجی سه‌ره‌کیی تورکیا ئه‌مه‌یه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی KRDnews
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment