ئه‌حمه‌د قامیشڵۆ فه‌رمانده‌یێکی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) ئاماژه‌ی به ئامانجه‌کانی تورکیا له باکووری سووریا کرد و به ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: ئامانجی تورکیا له دامه‌زراندنی ناوچه ئارامه‌که‌ی باکووری سووریا نییه‌تێکی خێر نییه به‌ڵکوو به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێکردنی پیلانه نامرۆڤانه‌کانی ده‌کات.
ناوبراو گوتیشی: هه‌روا که پێشتر ڕژێمی به‌عس سیاسه‌تی ته‌عریبی له باکووری سووریا جێبه‌جێ کرد تورکیاش ده‌یهه‌وێت له ڕێگای دروستکردنی ناوچه‌ی پارێزراوی 30 کیلۆمه‌تری له باکووری سووریا ئاوار سوورییه‌کان نیشته‌جێ بکات بۆ ئه‌وه‌ی پێکهاته‌ی حه‌شیمه‌تی ناوچه‌که بگۆڕێت.
فه‌رمانده‌که‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل جه‌ختیشی کرد: هه‌مان کارێک که تورکیا له عه‌فرین و جرابلۆس ئه‌نجامی دا ده‌یهه‌وێت له بازنه‌یێک به درێژاییی 600 کم جێبه‌جێ بکات بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ناونیشانێک له کورد له‌و ناوچه‌یه نه‌مێنێت.
ئه‌حمه‌د قامیشڵۆ گوتیشی: ده‌یان ساڵه تورکیا له ڕێگای ئه‌نجامدانی کارگه‌لێکی نالۆژیکانه دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ کورد ده‌کات و ده‌یهه‌وێت که‌لێنێکی قووڵ بخاته نێوان کورد و دراوسێی عه‌ره‌به‌کانی.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: زۆربه‌ی ڕاپۆرته‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌نقه‌ره پاش ده‌ستپێکردنی قه‌یرانی سووریا له ساڵی 2011 چاوی له‌سه‌ر هاتنه‌ناو سه‌دان چه‌کداری توندڕه‌و له سنووره‌کانی ئه‌و وڵاته بۆ ناو سووریا داخست ته‌نها به‌و بۆنه‌وه که کورد ده‌سه‌ڵاتێکی زیاتری نه‌بێت.
فه‌رمانده‌که‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل زیادیشی کرد: زۆربه‌ی چاودێران پێیان وایه که ده‌سه‌ڵاتدارێتیی تورکیا هه‌وڵه‌کانی بۆ داگیرکردنی باکووری سووریا به مه‌به‌ستی گۆڕینی حه‌شیمه‌ت له‌لایێک و وه‌ده‌ستهێنانی قه‌ڵه‌مڕه‌وی زیاتر له‌لایێکی دیکه چڕ ده‌کاته‌وه.
ئه‌حمه‌د قامیشڵۆ جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌ردۆغان ده‌یهه‌وێت سیاسه‌ته‌کانی خۆی له باکووری سووریا جێبه‌جێ بکات و کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ولی به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی بکاته‌وه و له‌م ڕێبازه‌دا قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵیان زیاد بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment