بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەدیا موراد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیونی پارتی که ئێزدیه له لێدوانێکدا باس له دۆخی شهنگال دهکات و رایگهیاند: "هەموو هەوڵێک دەدەین و داوا لە حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدرال دەکەین کە هەماهەنگیێکی باشتر هەبێت و زیاتر خزمەت بکەن تا خەڵکی ئەوان جاریکی تر بگەرێنەوە ناوچەکانیان و ئەو ناوچانە ئاوەدان بکرێنەوە".
هەدیا موراد وتیشی: "ئێستا شنگال نا سەقامگیرە لە بەر ئەو هێزانەی کە ئێستا لە شنگالدان، ئەوان دەنگی خویان دەگەیێننە هەموو جیهان و خەڵک کە هەموویان بە چارەسەرکردنی دۆخی شنگال هەڵستن و خەڵکی ئەوان بگەرێتەوە ناوچەکانیان و ژیانێکی ئارام دەرباز بکەن".
نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان زیادی کرد: "بریارەکە پەرلەمانی کوردستان کە ڕۆژی سێی هەشت بە ڕۆژی جینوسایدی ئیزدیەکان ناسێنرا بەدڵنیاییەوە ئەمە هەنگاوێکی زور باش بوو یەکەم هەنگاو بوو دوای پێنج ساڵ، پەرلەمانی کوردستان پێی هەڵستا ئەو ڕۆژەی دەستنیشان کرد وەک ناساندنی کەیسی جینوساید".
ناوبراو ئهوهشی خستهڕوو "دەنگی خومان دەگەیێنینە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمهڵگهی نێونەتەوەیی کە ئەوانیش بێنە دەنگ و شنگال دووبارە ئاوەدان بکەنەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment