بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سزای تەمەلی هاوسەرۆکی هەدەپە لە وتەکانیدا ڕەخنەی توند لە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا گرت لەبارەی دامەزراندنی "کریدۆری ئاشتی" لە باکووری سووریا و وتی: لە باکووری سووریا چی دەکەن؟ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا بڕیاری داوە کریدۆری ئاشتی لە باکووری سووریا دابمەزرێنێت؛ بابەتەکە ئەمەیە کە نە تورکیا و نە سووریا نە کورد و نە عەرەب و نە تورک پێویستیان بەم کریدۆرە نییە.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی: ئاسایش بە تانک و تۆپ و چەک دەستەبەر ناکرێت. بە ئاشتی بەدەست دێت. ئەم وڵاتە پێویستی بە مەنتیق و دەسەڵاتێک هەیە کە کۆتایی بە دوژمنی کردن لەگەڵ کورد بێنێت.
هاوسەرۆکی دهەدەپە لە درێژەی وتەکانیدا ڕەخنەی لە سیستمی سەرۆک کۆماری لە تورکیا گرت و ڕایگەیاند: باس کردن لە سیستمی سەرۆک کۆماری لە تورکیا بە واتای پاڵ دانەوە بە سیاسەتی شەڕ و قینە. ساڵێک بەسەر ئەم سیستمە لە تورکیا تێپەڕیوە و دیارە کە نەیتوانیوە بەرەو پێش بچێت.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ینی یاشام
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment