که‌م‌بوونه‌وه‌ی حه‌شیمه‌تی کورد مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان

به‌شی ڕاپۆرت/ جیهان- سه‌نته‌ری ئه‌مریکه‌ن ئینترپرایز له‌ لێکۆڵینه‌وه‌یێکدا به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتووه‌ که‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی که‌م‌بوونه‌وه‌ی زۆری حه‌شیمه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌رزبوونه‌وه‌ی حه‌شیمه‌تی دیکه‌ی ناوچه‌کانی عێراق ئه‌م بابه‌ته‌ کارتێکه‌رییێکی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر پشکی هه‌رێمی کوردستان له‌ بودجه‌ و ته‌رخاندانی دیکه‌ی سه‌رچاوه‌کان به هه‌رێم و پێگه‌ و سه‌قامگیریی هه‌رێمی کوردستان له‌ داهاتووش ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌نته‌ری ئه‌مریکه‌ن ئینترپرایز شرۆڤه‌یێکی له‌سه‌ر کارتێکه‌ریی جیاوازیی حه‌شیمه‌ت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئه‌نجام داوه‌ و له‌ شرۆڤه‌که‌یدا کارتێکه‌ریی که‌م‌بوونه‌وه‌ی حه‌شیمه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای لێکداوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م سه‌نته‌ره‌ پێشبینی کردووه‌ که‌ هێشتا بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای پشکبه‌ندیی سیاسی و دابه‌ش‌کردنی بابه‌ته‌ به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌کانی نێوان به‌غدا و کورده‌ له‌وان ته‌رخاندانی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار به‌ کورد و هه‌روه‌ها دابه‌ش‌کردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی‌.

سه‌نته‌ری ئه‌مریکه‌ن ئینترپرایز له‌ ڕاپۆرته‌که‌یدا باسی له‌وه‌ کردووه‌ که‌ ده‌ستووری ساڵی 2005ی عێراق ده‌ڵێت: "پشکێکی گونجاو به‌ هه‌رێم و پارێزگاکان به‌ مه‌به‌ستی خه‌رجییه‌کان بۆ کاروباری ئه‌وان و جێبه‌جێ‌کردنی به‌ڵێنه‌کانیان ده‌درێت به‌ڵام ته‌رخاندانی ئه‌م پاره‌یه‌ به‌پێی سه‌رچاوه‌، پێداویستی و ئاستی حه‌شیمه‌تی هه‌رێم و پارێزگاکان ده‌بێت."

ئه‌م ڕاپۆرته‌ باس له‌وه‌ش ده‌کات که‌ کێشه‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ دیاری‌کردنی حه‌شیمه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه‌ چوونکه‌ ته‌نها ساڵی 1957 ئامارگیرییێکی دروست بۆ حه‌شیمه‌تی عێراق کراوه‌ که‌ حه‌شیمه‌ته‌که‌ی نزیکه‌ی 6.3 ملیۆن که‌س بووه‌. ئه‌م حه‌شیمه‌ته‌ به‌رانبه‌ره‌ له‌گه‌ڵ دوو له‌سه‌ر سێ حه‌شیمه‌تی ئێستای به‌غدا پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌.

ئه‌مریکه‌ن ئینترپرایز یه‌ک له‌ کێشه‌ هه‌ره‌گرینگه‌کانی عێراق نیسبه‌تی حه‌شیمه‌تی ناوچه‌ جۆراوجۆره‌کان و بیرکردنه‌وه‌ی جیاواز له‌و بابه‌ته‌ ده‌زانێت چوونکه‌ سه‌نته‌ره‌که‌ ده‌نووسێت: له‌ حاڵێکدا که‌ وا بیر ده‌کرێته‌وه‌ سه‌دام حسێن له‌ تیئۆری به‌عسییه‌ به‌ڵام ناوبراو له‌ ڕاستیدا عه‌ره‌بێکی سوننه‌ی شۆڤێنیست بوو که‌ زۆربه‌ی پێکهاته‌کانی کورد و عه‌ره‌بی شیعه‌ی له‌ مافی شارۆمه‌ندی بێبه‌ری کرد و هه‌وڵه‌کانی بۆ پاکتاوی ئیتنیکی له‌ که‌رکووک -که‌ له‌ ڕووی سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی خاوه‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌- چڕ کرده‌وه‌.

ئه‌م سه‌نته‌ره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ پشکی هه‌رێمی کوردستان له‌ بودجه‌ی گشتیی وڵات‌ له‌ 17 له‌سه‌ده‌وه‌ بۆ نزیکه‌ی 13 له‌سه‌د دابه‌زیوه‌ و بنه‌ماکه‌شیان له‌به‌رچاوگرتنی ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی 13 له‌سه‌دی هه‌رێمی کوردستان له‌ کاتی جێبه‌جێ‌کردنی به‌رنامه‌ی نه‌وت له‌ به‌رانبه‌ر خوراکی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان داناوه‌ که‌ له‌ کاتی سه‌دام حسێن ئه‌نجام دراوه‌.

ئه‌م ڕاپۆرته‌ ته‌ئکید ده‌کاته‌وه‌ که‌ موناقه‌شه‌ له‌سه‌ر حه‌شیمه‌تی 13 له‌سه‌دی و ته‌رخاندانی 17 له‌سه‌دی بودجه‌ به‌ هه‌رێمی کوردستان به‌پێی هاوکاریی نێوان به‌رپرسانی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان و به‌ ئاڕاسته‌ی مامه‌ڵه‌ی ژێربه‌ژێری سیاسی و ئابووری بووه‌ و هێشتا ئه‌م موناقه‌شه‌ به‌رده‌وامه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا باس له‌وه‌ کراوه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌یهه‌وێت سه‌رژمێریی نوێ بۆ دیاری‌کردنی ڕێژه‌ی دروستی حه‌شیمه‌تی وڵات ئه‌نجام بدات و ڕه‌نگه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ گۆڕانکاریگه‌لێکی زۆری له‌ پێکهاته‌ی حه‌شیمه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌دواوه‌ بێت که‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی کوردستاندا نابێت.

ئه‌مریکه‌ن ئینترپرایز پێی وایه‌ که‌ پێویسته‌ سه‌رژمێریی نوێ له‌ عێراق ئه‌نجام بدرێت و له‌باره‌ی هۆکاره‌کانییه‌وه‌ ده‌نووسێت: له‌ ساڵانی ڕابردوودا حه‌شیمه‌تێکی تازه‌ له‌ عێراق له‌دایک بوون به‌ شێوه‌یێک که‌ 40 له‌سه‌دی حه‌شیمه‌تی عێراق پاش داگیرکردنی ئه‌و وڵاته‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ له‌دایک بوون و به‌مزووانه‌ ده‌چنه‌ ناو بازاڕی کار. ژماره‌یێکی زۆر له‌ عێراقییه‌کان پاش ئازادکردنه‌وه‌ی کوه‌یت له‌ ساڵی 1991 له‌دایک بوونه‌. حه‌شیمه‌تی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ساڵی 2030 ده‌گاته‌ نزیکه‌ی 50 ملیۆن که‌س که‌ دوو هێنده‌ی ئاستی حه‌شیمه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه‌‌ له‌ کاتی داگیرکردنی وڵات له‌لایه‌ن ئه‌مریکا‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75506

Your Comment

You are replying to: .
captcha