بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئولف کریستسۆن، سەرۆک وەزیرانی سوید لە میانی کۆنفرانسی بەرگری و ئاسایش بە ئامادەبوونی جێنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری رێکخراوی هاوپه‌یمانی باکووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) رایگه‌یاند: "باوه‌ڕمان هەیە ئه‌وه‌ی تورکیا داوای لێکردووین جێبه‌جێمان کردووه، به‌ڵام هێشتا شتگەلێکی دەوێت کە ناتوانین و نامانەوێت بەدییان بهێنین".
ئۆلف کریستسۆن، سەرۆک وەزیرانی سوید کە سەرۆکایەتی حکومەتێکی "کۆنەپەرست" دەکات، لە سەرەتای مانگی 11ی ساڵی رابردودا یه‌که‌مین سه‌ردانی بۆ ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌وڵێکدا بۆ راگرتنی ناڕه‌زاییه‌کانی حکوومه‌تی تورکیا.
شایانی باسە سوید تا پێش ئەوەی کە حککومەتی نوێی سووید دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت پەیوەندییەکەی باشی لەگەڵ ناوەندە کوردییەکان، لەوان ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا هەبوو بەڵام ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە بە پەیوەندییەکانی خۆیدا لەگەڵ کوردەکان چووەتەوە ئەوەش بەهۆی دژایەتی کردنی تورکیاوە.
Your Comment