کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشەمە 13ی کانوونی دووهەمی 2021 لە شاری بەغدا بە ئامادەبوونی ژمارەیڵک لە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتیی و فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆبونەوە و ئاڵا تاڵەبانی، وەک سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز دیاری کرا.
ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، "سوپاس بۆ سەرۆکایەتی یەکێتیی و هەڤاڵانی سەرکردایەتی و هاورێیانم لە فراکسیۆنی سەوز؛ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ متمانەبەخشینیان بە بەندە، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا؛ وەک سەرۆکی فراکسیۆن دەستبەکاردەبم".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "دڵنیایی دەدەم بە هەموو یەکێتییەکان و کەسوکاری شەهیدان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، کە لەسەر رێبازەکەی (مام) بەردەوام دەبم درێژە پێدەری خەباتی دیموکراسی و مەدەنی لە پەرلەمان دەبم".
ئاڵا تاڵەبانی باسی لەوەشکرد، "بەهەمو توانامەوە کاردەکەم بۆ خزمەتکردنی میللەتەکەم، لە رێگەی خەباتی پەرلەمانییەوە".
ئاڵا تاڵەبانی لەدایکبوی ساڵی 1964ەو لە کەرکوک لەدایکبوە، یەکێکە لە کەسایەتییە ژنە سیاسییەکانی کوردستان و لەژیانیدا سێ جار بوەتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی.
Your Comment