بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر CTG , فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، لیوای ٧١١ ی هێزەکانی حەفتای هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان، ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی و زەمینی بەرفراوانیان لە چیای ئاشداخ و ناوچەی سەنگاو ئەنجام دا .
ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکە تەواوی سنووری سەنگاوی گرتەوە و کیوماڵی هەموو ئەو سنوورانە کرا بە مەبەستی دڵنیایی و بەدواداچوونی زیاتر لەسەر بارودۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە .
بەپێی زانیارییەکان ئەنجام دانی ئەم ئۆپراسیۆن و کیوماڵە تەنها مەبەست لێی دڵنیابوون و بەدواداچوونی ورد، ئەمنی و سەربازی بووە و لەئەنجامی پشکنین و گەڕانی بەرفراوانی هێزە هاوبەشەکان دڵنیابوونەوە لە ئارامی و ئاسایشی سەنگاو.
Your Comment