کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشەمە 13ی کانوونی دووهەمی 2021 هەڵمەتی كوتان لە دژی كۆرۆنا لە توركیا دەستی پێكرد و یەكەم كەسیش فەخرەدین كۆجا وەزیری تەندروستی بوو كە پێكوتەكەی وەرگرت پاشان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆك كۆماری توركیاش پێكوتەی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنای وه‌رگرت.
میدیای فەرمیی توركیا بڵاوی كردەوە كە ئه‌ردۆغان له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیی بڕیار و به‌ڕێوه‌بردنی پارتی داد و گەشەپێدان، گه‌یشته نه‌خۆشخانه‌ی شار له ئه‌نقه‌ره و لەوێ لە دژی پەتای كۆرۆنا كوترا.
Your Comment