بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دلێر عەبدولخالق، وتەبیژی بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا ئاماژە بەوە دەکات؛ ئەو دەستوەردانەی ئێستا پارتی و یەکێتی لە دامەزراوەکانی حکوومەت دەیکەن لە سەردەمی بەرەی کوردستانی و شەڕی ناوخۆشدا نەکراوە، ئەوەش وایکردوە خەڵک نائومێد ببێت، چوونکە هیچ بوارێک نەماوە لەلایەن ئەو دوو حیزبە و بەرپرسەکانیانەوە قۆرخ نەکرابێت.
ناوبراو دەشڵێت؛ لەگەڵ دروستبوونی گۆڕان خەڵک ئومێدی پەیدا کرد، ئەوەی کە پاشەکشەی کردووە، تەنها بزووتنەوەی گۆڕان نەبووە، بەڵکوو حزبەکانی دیکەش سەرجەمیان پاشەکشەیان کردووە و متمانەی خەڵکیان لەدەست داوە، حزبەکان لەگەڵمان راستگۆ نەبوون هیوادارین ساڵی 2023 ببێتە ساڵی راشکاوی و راستگۆیی.
دلێر عەبدولخالق لەبارەی ئامانجی بەشداریی بزووتنەوەی گۆڕن لە حکوومەت وتی: ئەو لایەنانەی ئێمە رێککەوتنمان لەگەڵ کردن نە لەگەڵ ئێمە راستگۆ بوون و نە لەگەڵ خەڵکی کوردستانیش راستگۆ بوون، یەکێک لەو خاڵانەی لەسەر رێککەوتین دوورخستنەوەی دەستی حزب بووە لە دامەزراوەکان، بەڵام جێبەجی نەکراوە، کێشەی پارتی و یەکێتی پەیوەندیی بە بەرژەوەندەیەکانی خۆیانەوە هەیە، بوودجەی هەرێمی کوردستان تەنها بەشی خەرجی ئەوان دەکات.
Your Comment